CFL
RFL
GMS
HAW
ناوەندی وەرزشی کوردستان
دەربارەی ناوەندەکە
ناوەندی وەرزشی کوردستان (KSC) ناوەندێکی وەرزشی سەربەخۆ و ناحکومییە، کە لە ساڵی ٢٠٢١ دامەزراوە. ناوەندەکە کار بۆ گەشەپێدانی وەرزش، پشتیوانیکردنی بەهرە گەنجەکان، ناساندنی یاریزانانی کوردستان و بەرەوپێشبردنی ئاستی پاڵەوانییە وەرزشییەکان دەکات. دروشم و پەیامی سەرەکی ناوەند بریتییە لە «وەرزش بکەین بە پیشە». لە ماوەی دامەزراندنییەوە، ناوەندی وەرزشی کوردستان ژمارەیەکی زۆر پاڵەوانیەتی، چالاکی، کۆبوونەوە و پڕۆژەی وەرزشی ڕێکخستووە. هەروەها، لە ڕێگەی پلاتفۆرمە وەرزشییەکانی RFL، CFL، Team HAW و GMS، هەوڵ دەدات دەرفەتی گونجاو بۆ یاریزانان و بەهرە وەرزشییەکان بڕەخسێنێت. دیدگا دروستکردنی ژینگەیەکی وەرزشی پیشەیی و سەربەخۆ، کە تێیدا یاریزانانی کوردستان بتوانن تواناکانیان پەرەپێبدەن و بگەن بە پاڵەوانییە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان. ئامانجەکانمان گۆڕینی وەرزش بۆ پیشەیەکی ڕاستەقینە. پشتیوانیکردنی یاریزانان و بەهرە گەنجەکان. ڕێکخستنی پاڵەوانییە پیشەییەکان. دروستکردنی دەرفەتی بەشداریی نێودەوڵەتی بۆ یاریزانانی کوردستان. بەرزکردنەوەی ئاستی فنی و پیشەیی ڕاهێنەران و یاریزانان. ناساندنی پاڵەوان و کەسایەتییە وەرزشییە سەرکەوتووەکان. پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە و یەکێتییە وەرزشییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
