بازدان بۆ ناوەڕۆک

وەرزش بکەین بە پیشە

شەڕی قەفەس، شەڕی ڕینگ، وەرزشی ئۆتۆمبێل و مۆتۆڕسکیل و زۆرانبازیی دەست (ململانێی دەست)ی پیشەگەرانە لە سەرانسەری کوردستاندا.

ڕووداوی داهاتوو

ناوەندی وەرزشی کوردستان

یارییەکانمان

چوار ڕێکخراوی جیاواز، هەریەکەیان یاریزان و ساڵنامە و پاڵەوانێتی خۆیان هەیە.

شەڕکەرانی ناو قەفەس
CFL logo

شەڕی تێکەڵاو

شەڕکەرانی ناو قەفەس

هێز. کاریگەری. شەڕ.

CFL پلاتفۆرمێکی پیشەییە بۆ ڕێکخستنی پاڵەوانییەکانی شەڕکردن لەناو قەفەس، کە لەلایەن ناوەندی وەرزشی کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێت. ئامانجی CFL دروستکردنی مەیدانێکی پیشەیی بۆ یاریزانانی هونەرە بەرگرییەکان، ناساندنی بەهرە نوێیەکان و بەهێزکردنی ئاستی پێشبڕکێی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە. تا ساڵی ٢٠٢٦، ١١ وەرزی CFL ڕێکخراوە. CFL11 بە بەشداری ژمارەیەک یاریزانی نێودەوڵەتی بەڕێوەچووە و بووەتە هۆی کۆکردنەوەی یاریزانانی ناوخۆیی و بیانی لە یەک پاڵەوانیەتیدا.

یاریزان
100
ڕووداو لە ساڵێکدا
11
دامەزراوە
2021
خولی شەڕی ڕینگ
RFL logo

بۆکسینگ و کیکبۆکسینگ

خولی شەڕی ڕینگ

وزە. شەڕ. ستایل.

RFL یەکێکە لە گرنگترین پلاتفۆرمەکانی ناوەندی وەرزشی کوردستان بۆ ڕێکخستنی پاڵەوانییەکانی هونەرە بەرگرییەکان لەناو ڕینگ. ئەم لیگـە بە ئامانجی دۆزینەوە و گەشەپێدانی بەهرەی یاریزانان، بەرزکردنەوەی ئاستی پێشبڕکێ و ئامادەکردنی شەڕکەران بۆ بەشداری لە پاڵەوانییە نێودەوڵەتییەکان دامەزراوە. تا ساڵی ٢٠٢٦، ١٤ وەرزی RFL ڕێکخراوە و زیاتر لە ١٣٠٠ یاریزان لە مێژووی پاڵەوانییەکانی RFL بەشدارییان کردووە. لە RFL14دا ٢٠ یاریی جیاواز بە بەشداری یاریزانانی ناوخۆیی و دەرەکی ڕێکخراو

یاریزان
8
ڕووداو لە ساڵێکدا
6
دامەزراوە
2021
گرێت مۆتۆر سپۆرت
GMS logo

وەرزشی ئۆتۆمبێل

گرێت مۆتۆر سپۆرت

خێرایی. وردی. کێبڕکێ.

GMS پلاتفۆرمی چالاکییەکانی وەرزشی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕە، کە بەشێکە لە پڕۆژە وەرزشییەکانی ناوەندی وەرزشی کوردستان. ئامانجی GMS ڕێکخستنی چالاکی و پێشبڕکێی سەلامەت و پیشەیی، پەرەپێدانی بەهرەی شۆفێر و بەشداربووان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەلامەتی لە وەرزشەکانی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕە

یاریزان
24
ڕووداو لە ساڵێکدا
8
دامەزراوە
2017
تیمی HAW
HAW logo

مەچەک

تیمی HAW

تیمی HAW ی ناوەندی وەرزشی کوردستان

تیمی HAW لە ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٣ دامەزراوە. ناوەکە کورتکراوەی Hammer Arm Wrestlingـە؛ ئاماژەیە بۆ هێز و پتەویی قۆڵ و مەچەکی یاریزانانی وەرزشی دەستشکاندنەوە . تیمی HAW لە ڕێگەی ڕێکخستنی پاڵەوانێتیە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانەوە هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی ئەم وەرزشە لە کوردستان. مێژووی پاڵەوانێتیە بەڕێوەچووەکان تیمەکە تا ئێستا ٦ پاڵەوانێتی سەرکەوتوویی بەڕێوەبردووە، کە کۆی گشتی ٣٢٢ یاریزان بەشدارییان تێدا کردووە و ٧٤٢ یاریی فەرمی لە تەواوی قۆناغەکاندا ئەنجام دراون: HAW1: ٣٢ یاریزان HAW2: ٨٠ یاریزان HAW3: ٥٥ یاریزان HAW4: ٤٥ یاریزان HAW5: ٦٠ یاریزان HAW6: ٥٠ یاریزانی پیشەیی ئامادەکارییەکان بۆ پاڵەوانیەتیی HAW7 بڕیارە حەوتەمین پاڵەوانیەتیی تیمەکە بە ناوی HAW7 لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٦ لە شاری سلێمانی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت. هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەم پاڵەوانیەتییەدا، براندی نوێی تیمەکە لەسەر تیشێرت و ستراپی تایبەت بە دەستشکاندنەوە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت و پێشکەش دەکرێت.

یاریزان
322
ڕووداو لە ساڵێکدا
3
دامەزراوە
2023

بە ژمارەکان

60
یاریزانی تۆمارکراو
27
ڕووداو لە ساڵێکدا
6
شاری میوانداری
10
ساڵ چالاکی

هەواڵ

دوایین هەواڵ

ڕاپۆرت و ئەنجام و ڕاگەیاندن لە هەموو ناوەندەکەوە.

لە ئەرشیفەوە

وێنەگەلی